هاوبەش و پشتیوانانمان
لووتکەی جیهانیی لاوان-کوردستان ٢٠٢٦ ڕێکخراوە لە لایەن کوردستان فاوندەیشن و بە پشتیوانیی دامەزراوەکانی ناوچەکە و جیهان ئەنجام دەدرێت.
کارکردن لە سەرانسەری جیهاندا.
کوردستان فاوندەیشن لەگەڵ دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان کار لەسەر ئامانجەکانی گەشە پێدانی بەردەوام دەکات بۆ گەنجان.
کوردستان فاوندەیشن
وەک ڕێکخراوێکی قازانج نەویست لووتکەکە ڕێکدەخات و لە ڕێگای شەش پلاتفۆرمەوە کار لەسەر دەستپێشخەرییەکان بۆ گەنجان دەکات لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان.
دامەزراوەکە بناسەشەش پلاتفۆرم، یەک ئامانج.
ناوەندی گەنجان گەورەترین و پێشکەوتووترین ناوەندی گەنجانە لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا، کە وەک شوێنێکی گشتگیر بۆ فێربوون و پەیوەندی بەستن و گەشەکردنی توانا و لێهاتوویەکان کاردەکات، لەگەڵ دابینکردنی شوێنی تایبەت بۆ ڕاهێنان و چالاکی و کۆمپانیا تازە دامەزراوەکان و پرۆژە کۆمەڵایەتییەکان.
Empower.KRD کار لەسەر ڕاهێنان و پشتگیریی پەروەردەیی بۆ گەنجان و خێزانەکان دەکات. پرۆژە هەرە بەرچاوەکانی بریتین لە داهێنان بۆ هیوا و ئەپێکی خۆڕایی بۆ گۆڕینی دەقی کوردی بۆ دەنگ تایبەت بە کەسانی کەمبین و نابینا، هەروەها ئەپی ئی-هەڵسەنگاندن لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە و پاڵەوانێتیی دیبەیتی کوردستان و پلاتفۆرمی فێربوونی qutabxanekem.krd.
Jobs.KRD دەستپێشخەرییەکی نوێخوازە کە کار لەسەر بەیەکگەیاندنی کارخواز و خاوەنکارانە لە گەڵ چەندین خزمەتگوزاری وەک ڕاهێنانەکانی پەرەپێدانی کاری تازە و بازرگانی و نووسینی سیڤی و ئامادەکاری بۆ چاوپێکەوتن و لێهاتووییە دیجیتاڵییەکان و گەشەپێدانی کەسی.
خۆبەخشان بەو دەرفەتانەوە دەبەستێتەوە کە لە ڕێکخراو و کۆمپانیاکانی سەرتاسەری کوردستاندا بەردەستن. وە کار دەکات بۆ بەهێزکردنی بەشداریی چالاکانە و دروستکردنی کاریگەریی بەکۆمەڵ. پلاتفۆرمەکە وەک هاندەرێک بۆ گۆڕانکاریی ئەرێنی و بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر کار دەکات لە ڕێگەی ئاسانکاریکردن بۆ پەیوەندییەکان و برەودان بە کاری خۆبەخشی.
Climate.KRD پڕۆژەیەکی تایبەت بە ژینگە و کەش و هەوایە کە کار لەسەر دەستپێشخەرییەکان بۆ چاکسازی ژینگەیی و ئاستەنگەکانی کەشوهەوا دەکات لە ڕێگای چالاکی و پڕۆگرامی تایبەت بۆ بونیادنانی نەوەیەکی هۆشیار و سەرکردە کە ڕۆڵێکی کارایان هەبێت لە پاراستنی ژینگە و ڕووبەڕووبوونەوەی گرفتەکانی گۆڕانی کەشوهەوادا.
دەستپێشخەرییەکی کوردستان فاوندەیشنە کە تیایدا گەنجانی داهێنەر یارمەتی دەدرێن کە ئاستەنگەکانی کۆمەڵگاکانیان دەستنیشان بکەن و چارەسەری کرداریان بۆ بدۆزنەوە. مانگانە گرووپەکان کار لەسەر چارەسەرکردنی کێشە ڕاستەقینەکان لە کەرتە جیاوازەکاندا دەکەن و بە ڕێنمایی و پشتگیریی دارایی بیرۆکەکان دەگۆڕن بۆ پرۆژە.